شوێنەکانی یەكتر بینینەوە
ە شارەوانیەکاندا شوێنی یەکتر بینەوە هەیە کە بۆ هەموو کەس کراوەیە، کە لەوێدا دەتوانرێ خیزانی تر ببینرێ، پێکەوە باسی ژیانی رۆژانەی خۆیان بکەن و هەروەها پشتیوانی هاوتایی بەدەست بهێنن. بۆ مندالانیش بابەتی یاری و چالاکی پەروەردەیی بۆ منداڵی بچوك هەیە.
شوێنەکانی یەکتر بینینەوە چالاکیەکان بە گوێرەی داوا و پێویستی خێزانەکان رێکدەخەن. لە شوێنی یەکتر بینینەوەدا دەشتوانیت باسی نیگەرانیەکانی خۆت بکەیت و لەکاتی پێویستدا یارمەتی بەدەست بهێنیت.
هەروەها ئەوانەی شوێنەکانی یەکتر بینینەوە بەڕێوەدەبەن بریتین رێکخراوەکان، کلێساکان و باقی کۆمەڵە ئایینیەکان و هەروەها بۆنموونە شوینە کراوەکانی پەروەدەی منداڵی بچوكی سەر بە شارەوانیەکان.
لە ڕاوێژگا، شوێنی پەروەردەی منداڵی بچووك، لە کلیسا و باقی کۆمەڵە ئایینیەکانی تر پرسیاری شوینی یەکتر بینینەوەی خێزانەکانی شارەوانیەکەت بکە.
ئەمەی دواتر بخوێنەرەوە
فەرهەنگۆك
لەم فەرهەنگۆکەدا باس لە مانای گرنگترین ئەو دەستەواژانە دەکرێت کە پەیوەندیان بە منداڵپارێزیەوە هەیە.